ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و جارێکی دیکە تمەن و لیرەی تورکی دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی.
ئەمڕۆ، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە بەیانی ٢٠٠ دینار دابەزی.
ھاوکات، ھەزار و ٤٥٧ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار
و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ١٠٧ لیرە دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە
دوو ملیۆن و ٩٩٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ
تمەن ٧٥ ھەزار دابەزی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.