ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و جارێکی دیکە تمەن و لیرەی تورکی دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنی ٥٠ دینار دابەزی.
ھاوکات، ھەزار و
٤٥٧ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ١٠٧ لیرە دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٩٠ هەزار تمەنی
ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن ٧٥ ھەزار دابەزی.
ساڵی رابردوو،
حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە
١٩٩ ھەزار دینارە.