سەردێڕ:

ویستویەتی هاوسەرگیریەکی پێهەڵبوەشێنێتەوە؛ کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی منداڵێک دەستگیرکرا

PM:06:14:14/12/2021

7620 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای عێراق رایگەیاند، کەسێک لە پارێزگای دیوانیە بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری خوشکەکەی لەگەڵ پیاوێکدا منداڵێکی شەش ساڵانی خنکاندووە، ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.


ئەمرۆ سێشەممە، رۆژنامەی دادگای عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ هەواڵی گیانلەدەستدانی منداڵیکیان پێگەیشتووە؛ کە گوایە بە کارەبا گیانیلەدەستدابێت، بەڵام لە پزیشکی دادوەری دەرکەوتووە چەند پەڵەیەک لەسەر بەشی چەپی گەردنی و پێشی سەری منداڵەکەدا هەیە و دەرکەوتووە بە کارەبا گیانیلەدەستنەداوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی دادگا، باوکی منداڵەکە داوای لەسەر یەکێک لە کەسە نزیکەکانی تۆمارکردووە، ئەو رۆژەی منداڵەکەیان گیانیلەدستداوە بە کارەبا لەماڵی ئەواندا بووە و پێشتر خوشکەکەی ئامادە نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ مامی باوکی منداڵە خنکێنراوەکە بکات.

بەگوێرەی راپۆرتی دادگا، لە ئێستادا کەسەکە دەستگیرکراوە و بەگوێرەی وتەکانی شایەتحاڵێک و بەڵگەی دادوەری پزیشکی و شوێنی رووداوەکە و هەڵهاتنی تۆمەتبارەکە و دواتر دانپێدانانی تۆمەتبارەکە لەسەر رووداوەکە، دەرکەوتووە تۆمەتبار منداڵەکەی لە ژوری میوانەکەدا خنکاندووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، پێنج مانگ پێش رووداوەکە، مامی باوکی منداڵەکە هاتووەتە خوازبێنی خوشکی تۆمەتبارەکە و خوشکەکەی پێی راگەیاندوون ئامادە نییە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوەدا بکات، ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات ئەوا خۆی دەکوژێت، براکەشی ئەم کارەی کردووە تا هاوسەرگیرییەکە سەرنەگرێت.













گەلەری