سەردێڕ:

ترەمپ: ناتانیاھۆ ھیچ کات ئاشتی لەگەڵ فەڵەستینییەکان نەویستووە

PM:12:04:14/12/2021

2696 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ھیچ کات ئاشتی لەگەڵ فەڵەستینییەکان نەویستووە و لەبەر ئەم ھۆیە پلانی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە خستبوویەڕوو سەرنەکەوتووە.


بەشێک لەو کتێبەی کە دامەزراوەی وەشاندنی (Axios)ی ئەمریکی لە مانگی نیساندا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامیداوە بڵاوکرایەوە.

بەپێی ئەو بەشەی کە بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ھۆکاری سەرنەکەوتنی پلانی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لە سەردەمی خۆی ئامادەکرابوو بنیامین ناتانیاھۆ بووە و دەڵێت، " ناتانیاھۆ، ھیچ کات ئاشتی لەگەڵ فەڵەستینییەکان نەویستووە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەیەکی کەم لە دوای دەستپێکردنی سەرۆکایەتی ئەوەی بەدیکردووە کە لە فەڵەستینییەکان زیاتر ناتانیاھۆ بەربەست بووە لە پێش پرۆسەی ئاشتی.

لەبارەی مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستینەوە دەڵێت، "عەباس، لە یەکەم کۆبوونەوەماندا زۆر باش بوو، ھەر وەکو باوک وابوو، زۆر بە ویقاربوو، لەو بڕوایەدا بووم کە عەباس لە ناتانیاھۆ زیاتر رێککەوتنی ئاشتی دەویست."

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی عەباس ئاشتی ویستووە بەڵام نەتانیاھو چاوەڕوانی ویستووە و دەڵێت، "تەواوی ژیانم بە رێککەوتنەکان بەسەر بردووە دوای ئەوەی چەند خولەکێک لەگەڵ ناتانیاھۆ بە تەلەفۆن قسەمانکرد، قسەم پێبڕی و وتم، تۆ رێککەوتنت ناوێت وانییە؟، ئەویش وەڵامەکەی بە جۆرێک نەبوو کە رێککەوتنی ئاشتی بووێت."













گەلەری