بەگوێرەی میدیاکانی میسر، سێ گەنج لە میسر بەچەقۆ هێرشیانکردە سەر گەنجێکی دیکە بەهۆکاری هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خوشکی یەکێک لە هێرشبەرەکان.
ماڵپەڕی ئەلیوم ئەلسابیعی میسری بڵاویکردەوە، لە ناوچەی جیزە لە میسر بە سێ گەنج هێرشیانکردووەتە سەر گەنجێکی دیکە بەهۆی ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە لەگەڵ خوشکی یەکێک لەو سێ گەنجە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سێ گەنجەکە سەرەتا پەلکێشییان کردووەتە
ناو گەراجێکی ئۆتۆمبێل و بریندارییان کردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، گەنجە بریندارەکە سێ گەنجە هێرشبەرەکەی
بە هەوڵی کوشتنی تۆمەتبارکرد و داوایکردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو سێ گەنجە
بگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سێ گەنجەکە
دەستگیرکراون بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی گەنجێک، دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە
و سێ گەنجەکە دانییان بە تاوانەکەدا ناوە.