سەردێڕ:

گرنگترین سوودەکانی ڤیتامین E بۆ جەستە

AM:08:30:14/12/2021

4532 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە گرنگی ڤیتامین E کردووە بۆ جەستە کە رۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی مووەکانی قژ و کەمکردنەوەی سوڕی مانگانە.


کامەران رەسول ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەو بارەیەوە گرنگترین سوودەکانی ئەو ڤیتامینەی بۆ جەستە ئاشکراکردووە، کە بریتین لە:

یەکەم: بەهێزکردنی مووەکانی قژ و ڕێگریکردن لە رووتانەوەی.

دووەم: بەهێزکردنی بەرگریی لەش.

سێیەم: نەهێشتنی چرچ و لۆچی و خاڵ و شوێنی برین لە پێستدا.

چوارەم: خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک و پێست.

پێنجەم: پاراستنی لەش لەماددە ئۆکسێنەرەکان.

شەشەم: کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.

حەوتەم: پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی.

هەشتەم: رێگریکردن لە مەینی خوێن.

نۆیەم: دابەزاندنی چەوری سیانی.

ئەو پسپۆڕە گرنگترین سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینەی لە خۆراکەکاندا خستووەتە ڕوو کە بریتین لە: چەرەس، گوێز، بادام، زەیتی ڕووەکی وەک گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ماسی سەلمون، سەوزەی گەڵاتۆخەکان لەگەڵ ڕۆنی جگەری نەهەنگ .

ئ.ل













گەلەری