سەردێڕ:

ڤايزەر كۆمپانيایەکی دەرمانی ئەمريكى كڕییەوە

PM:06:59:13/12/2021

3292 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانی ئەمریکی ڤایزەر ئەوەی راگەیاند، بۆ پەرەپێدانی پێگەی لە چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و ھەوکردن، گەیشتووەتە رێککەوتنێک لەسەر کڕینی کۆمپانیای (Arena Pharmaceuticals) بە بڕی شەش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.


بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆمپانیای ڤایزەرەوە بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای (Arena Pharmaceuticals)، کە لە بواری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس، نەخۆشییەکانی پێست و نەخۆشییەکانی دڵ پەرە بەدەرمان دەدات، رەزامەندی لەسەر ئۆفەرێکی کۆمپانیای ڤایزەر لەسەر کڕینی پشکەکانی بە بەھای ١٠٠ دۆلار بۆ ھەر پشکێکی پەسەند کردووە.

ئەو ئۆفەرەی کە ڤایزەر پێشکەشی کۆمپانیای (Arena Pharmaceuticals) کە ناوەندەکەی لە کالیفۆرنیایە کردووە، دەکاتە دوو ھێندەی نرخەكەی كە لەگەڵ داخستنی بۆڕسا لە رۆژی ھەینیدا (٤٩،٩٤ دۆلار) بوو.

چاوەروانی ئەوە دەکرێت کە پرۆسەی کڕین دوای بە دەستھێنانی رێگەپێدانی پێویست لە نیوەی ساڵی داھاتوودا کۆتایی پێبێت.

ڤایزەر، کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێکی ئەڵمانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشخست، مانگی رابردوو کۆمپانیای (Trillium Therapeutics) بۆ پەرەپێدانی دەرمانی شێرپەنجەی بە بڕی ٢،٢٢ ملیار دۆلار کڕیبوویەوە.













گەلەری