سەردێڕ:

لەم پارێزگایەدا؛ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بڕیارێک دەرکرا

PM:06:08:26/07/2021

15956 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دەوامی فەرمانبەران لە سنوری کارگێڕی پارێزگای کەرکوک، یەک کاتژمێر کەمکرایەوە.


راکان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکەی لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگەوە تا رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو، یەک کاتژمێر کەمکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگای کەرکوک، دەوامی فەرمانگەکانی پارێزگاکە تا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ کەمکراوەتەوە کە پێشتر دەوام تا کاتژمێر دووی نیوەڕۆ بووە.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی پارێزگای کەرکوک، بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دووشەممە، ٤٦ پلەی سەدی و سبەی سیشەممەیش، ٤٧ پلەی سەدی دەبێت.













گەلەری