سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا

AM:10:04:13/12/2021

1328 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٤١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٤٠١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام هەشت سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٧٢ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری