سەردێڕ:

لە ویلایەتێکی ئەمریکا نزیکەی ١٠٠ کەس بەهۆی گەردەلولەوە گیانیان لەدەستداوە

PM:07:09:12/12/2021

2480 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانڕەوای ویلایەتی کەنتاکی ئەمریکا رایگەیاند، بەھۆی ئەو گەردوولولەی کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، لانی کەم ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و نیگەرانیشن لەوەی کە ئەو ژمارەیە لەوانەیە ١٠٠ کەس تێپەڕ بکات.


ژمارەی قوربانیانی ئەو گەردەلوولانەی کە ویلایەتەکانی ئارکانساس، ئیلینۆیس،کەنتاکی، میسوری و تێنیسی گرتووەتەوە لە زیادبووندایە.

لەوبارەیەوە، ئاند بێشیار فەرمانڕەوای ویلایەتی کەنتاکی ئەمریکا وتی "پێموایە ئەمە رووخێنەترین گەردەلوولە کە لە مێژووی ویلایەتەکەماندا بیندرابێت".

ئاند بێشیار لەبارەی ئەو کارگەیەی کە ١١٠ کەس کاری تێدا دەکرد و کەوتبووە ژێر کاریگەری توندی ئەو گەردەلوولە لە شاری مایفیلدی سەربە ویلایەتی کەنتاکی باسی لەوەکرد، "لە ویلایەتەکەمان ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٥٠ کەسی تێپەڕاند و گەیشتە ٧٠ کەس. پێمانوایە ئەو ژمارەیە لەوانەیە ١٠٠ کەس تێپەڕ بکات".

ئاند بێشیار بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنی کرد کە باری بەپەلە بۆ ویلایەتەکە رابگەیەنێت و ھاوکاری فیدڕاڵی رەوانە بکات.

بەپێی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانیی زەریا و بەرگەھەوای ئەمریکا، لانی کەم ٢٤ گەردەلوول لە ویلایەتەکانی ئارکانساس، ئیلینۆیس، کەنتاکی، میسوری و تێنیسی روویداوە.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.













گەلەری