لە دوورگەی
سولاوێسی باکوری رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا، بومهلهرزهیهك بەگوڕی ٦،٢ پلە لەسەر پێوەری
رێختەر روویدا.
ناوەندی رووپێویی
جیۆلۆجیی ئەمریکا(USGS) بڵاویکردەوە
کە چەقی بومەلەرزەکە، ٩٧ کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری لووک سەربە دوورگەی سولاوێسی بووە
کە لە قوڵایی ١٠،٧ کیلۆمەتر روویداوە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان،
بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
دامهزراوهی كهشناسی
و جیۆفیزیای ئیندۆنێزیا لە دوای بومەلەرزەکە هۆشداری نەدا لەبارەی روودانی شەپۆڵەکانی
تسۆنامی.