ئاژانسی بۆشایی ئەمریکی (ناسا) نوێترین وێنەکانی هەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە کە لە رێگەی کەشتی بریسفێرنسەوە تۆماریکردووە.
وێنەکان دیمەنێکی گشتگیری هەسارەکە نیشاندەدەن و ئاژانسی ناسا باسی لەوەکردووە، کە وێنەکان لە رێگەی لێنزی کامێراکانی کەشتی بریسفێرنسەوە تۆمارکراون کە پێنجەم کەشتی نێردراوی ناسایە بۆ مەریخ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرقاڵی دۆزینەوەی نیشانەکانی ژیانن
لەسەر هەسارەکە و دەیانەوێت توێژینەوەی وردتر لەسەر تەواوی وردەکارییەکان بکەن.
بڕیاروایە تا کۆتای مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣
کارکردن لەسەر کەشتی بریسفێرنس بەردەوامی هەبێت و وێنەی زیاتر بەدەست بهێنێت و توێژینەوەکان
دەوڵەمەندتر بکات.
کەشتییەکە بەجۆرێک دیزاینکراوە کە بتوانێت شوێنەواری زیندەوەرە
بچوکەکان بدۆزێتەوە کە لە ماوەی ٣ ملیۆن ساڵی هەسارەکەدا بوونیان هەبووە.
لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا، کەشتی بریسفێرنس لە دوای
گەشتێکی حەوت مانگە بە بۆشایدا لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە و دەستیکرد بە جێبەجێکیردنی
ئەرکی خۆی کە بریتییە لە دۆزینەوەی سەرچاوەکانی ژیان لەسەر هەسارەکە و دەستکەوتنی
بەڵگەی باشتر بۆ دەوڵەمەندکردنی تویژینەوەکانی ئاژانسی ناسا.