سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر سوپای عێراق؛ کوژراو و بریندار هەیە

PM:11:20:11/12/2021

13320 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو جارێکی دیکە داعش هێرشیکردەوە سەر سوپای عێراق و بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان کوژراو و بریندار هەیە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو چەکدارانی نەناسراو هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی سوپای عێراق لە ناحییەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە و بەوهۆیەشەوە چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژیی داهاتوودا هێزە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق دەچنە دەرەوە و "داهاتووی عێراق لەبەردەم هێڵی سوور دایە". دەشڵێت، "چوونەدەرەوەی ‌هێزە بیانییەکان، بەمانای ئەوەدێت کە هێزە عێراقییەکان دەتوانن ئەمنییەتی وڵاتەکەیان دابین بکەن."

رۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیش، چەکدارانی سەر بە گروپی چەکداری داعش لە هێرشێکی هاوشێوەدا هێرشیانکردەسەر گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە، لە ئەنجامیشدا ١٣ کەس کوژران و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەی قوربانییەکان کەسانی مەدەنی بوون.

لە ماوەی رابردووشدا، گرووپی چەکداری داعش لە میحوەرە جیاوازەکانی پێشمەرگە و بەتایبەتی سنووری گەرمیان و چیای قەرەچووغ، پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان دا و بەوهۆیەشەوە نزیکەی زیاتر لە ٢٠ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون

 

 













گەلەری