سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار ببینە

PM:04:29:11/12/2021

21652 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و نرخی لیرەی تورکی بەجێگیری مایەوە.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزی بەراورد بە بەیانی.

ھاوکات، ھەزار و ٣٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە بە جێگیری ماوەتەوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٦٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە بەیانی تمەن ٤٥ ھەزار دابەزی.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە













گەلەری