سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دووەم بەرزترن باڵەخانەی جیھان نزیکە لە تەواوبوون

PM:03:45:11/12/2021

9572 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای چەندین ساڵ لە کارکردن ، لە دووەم بەرزترین باڵەخانەی جیھاندا کارکردن تیایدا نزیکبووەتەوە لە تەواوبوون کە لە کوالالمبۆری پایتەختی مالیزیا دروست دەکرێت.


ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، میردیکا ١١٨ ناوی ئەو باڵەخانەیەیە کە دەبێتە دووەم بەرزترین باڵەخانەی جیھان کاتێک تەواو دەبێت لە ساڵی داھاتوودا.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرزییەکەی ٦٧٩ مەترە و لە ١١٨ نھۆم پێکھاتووە، بەمەش لەدوای بورجی خەلیفەوە کە ٨٢٨ مەتر بەرزە دەبێتە دووەم بەرزترین باڵەخانە لەسەر ئاستی جیھان.
ئیسماعیل سەبری سەرۆکوەزیرانی مالیزیا لە کاتی تەواو بوونی بەشی روکەشی باڵەخانەکە رایگەیاند، تاوەرەکە نەک تەنھا دەستکەوتێکی سەرەکییە لە بواری ئەندازیاریدا، بەڵکو پێگەی مالیزیا وەک وڵاتێکی پێشکەوتووی مۆدێرن بەرز دەکاتەوە لە جیھاندا.
ھاوکات روبەری باڵەخانەکە ٣.١ ملیۆن پێ دووجایە و بەشێکی بۆ ئۆفیسەکان تەرخانکراوە و لە ھەمانکاتدا ناوەندێکی بازرگانییە و مزگەوتێک و ھۆتێلێک لەخۆدەگرێت لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا بەرزترین خاڵی چاودێرییە لە باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیادا.
پێشبینی دەکرا ئەم ساڵ بورجەکە تواوببێت و لە مەڕاسیمێکدا بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بەرواری کردنەوەکەی دواخرا.
بەپێی راپۆرتی ئەنجومەنی باڵاخانەکان و خانووبەرە شارستانییەکان، ئێستا پایتەختی مالیزیا لە پلەی ١٣یەمدایە لەرووی بەرزیی باڵەخانەکانی لە جیھاندا.














گەلەری