سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

PM:04:00:26/07/2021

12424 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هیچ کەسێک بۆی نییه بێتە نێو بانکی ناوەندییەوە بەبێ ئەوەی ڤاکسینی کۆڕۆنای وەرگرتبێت. دەشڵێت، "لەکاتی دەوام دەبێت هەمووان پابەند بە بەستنی دەمامک بن".


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هیچ کەسێک بۆی نییه بێتە نێو بانکی ناوەندییەوە بەبێ ئەوەی ڤاکسینی کۆڕۆنای وەرگرتبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم فەرمانبەرەکانی بانکەکە دەبێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسین پێشکەش بە کارمەندانی فەرمانگەی ژمێریاری بکەن پێش ئەوەی دەستبکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول.

بەگوێرەی راگەیاندنەکە، دەبێت کارمەندانی بانک بەدرێژایی کاتی دەوام پابەندی بەستنی دەمامکبن لە نێو بانکی ناوەندی و سەرجەم بەشەکانی دیکەیدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرابکرێن کە پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نابن لە نێو بانکەکەدا بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.







گەلەری