سەردێڕ:

موفتی میسر حوکمی ئاھەنگ گێڕانی بەبۆنەی سەری ساڵی زانییەوە یەکلایی کردەوە

PM:03:14:11/12/2021

12036 جار خوێندراوەتەوە

موفتی میسر رایگەیاند، ئاھەنگ گێران بە بۆنەی سەری ساڵی زاینی و لە دایک بوونی مەسیحەوە و پیرۆزبایی کردن لە کریستیانەکان لە شەریعەتی ئیسلامدا دروستە. دەشڵێت، "ئەم کارانە ئامانجی کۆمەڵاتی و ئاینی و نیشتیمانی بەدەستدەھێنێت".


شەوقی عەلام موفتی میسر و سەرۆکی دەستەکانی خانەی فەتوادان لەو وڵاتە لە چوارچێوە بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی سەدا ئەلبەلەدی میسر رایگەیاند، ئاھەنگ گێران بە بۆنەی سەری ساڵی زاینی و لە دایک بوونی مەسیحەوە و پیرۆزبایی کردن لە کریستیانەکان لە شەریعەتی ئیسلامدا دروستە. وتیشی، "ئەم کارانە ئامانجی کۆمەڵاتی و ئاینی و نیشتیمانی بەدەستدەھێنێت".
ئاماژەی بەوەشدا، ئاھەنگ گێڕان و بەشداری کردن لە ئاھەنگی سەری ساڵی زاینی کارێکی باوە لە وڵاتەکەیدا. ئەوەشی خستەڕوو، کە خۆی ساڵانە لە یەکێک لە کڵێساکانی وڵاتەکەی بەشداری ئاھەنگی لەدایک بوونی مەسیح دەکات و پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات، بەڵام پێیان وتووە کارەکەت بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام نادروستە.
شەوقی عەلام باسی لەوەشکرد، لە قورئاندا رێزێکی زۆر لە مەسیح گیراوە و لە دایک بوونەکەی بە موعجیزە باسکراوە، تەنانەت قورئان لەباسی لەدایک بوویندا بیرھێنانەوەی بە رۆژەکانی خودای وەسف کردووە و بەتایبەتیش باسی لە مەسیح کردووە وەک ئاشتی بۆ مرۆڤایەتی.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا دەشڵێت، " پێغەرمبەرمان محەمەد و ئێمەی موسڵمان لەپێشترین بە ئاھەنگ گێڕان بە بۆنەی لەدایک بوونی مەسیحەوە". 
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە لەکاتی ھاتنی سەری ساڵی نوێ بەشێک لە پەیڕەوکارانی ئیسلام بە دروستی نازانن بەشداری ئاھەنگەکان بکەن و پیرۆزباییکردن لە کریستیانەکان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و لە دایک بوونی مەسیحەوە بە قەدەغەکراوی دەزانن.












گەلەری