سەردێڕ:

گرنگترین پڕۆژەکان لە بودجەی ٢٠٢٢ی عێراقدا کامانەن؟

PM:02:34:11/12/2021

2952 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بودجەی ٢٠٢٢دا ھیچ پڕۆژەیەکی نوێی تێدانابێت و بودجە بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان تەرخان دەکرێت.


ئەمرۆ شەممە، عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، گرنگترین پڕۆژەکانی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو پڕۆژە بەردەوامەکان دەبێت لەگەڵیشیدا سەرنج خستنە سەر پڕۆژە جۆراوجۆرەکان.
ئەوەشت خستووەتەڕوو، کارکردن لەسەر ھیچ پڕۆژەیەکی نوێ نابێت تا کۆنەکان جێبەجێ نەکرێن و تەنھا لە دۆخێکدا نەبێت کە پڕۆژەیەکی زۆر پێویست و گرنگ بێتە ئاراوە، لەو کاتەدا بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
ھاوکات، وەزارەتی پلاندانی عێراق روونیشی کردەوە، نزیکەی شەش ھەزار پڕۆژە لە بەرنامەدان بۆ جێبەجێکردن و کاری لە پێشینەی وەزارەتەکەش ئەوەیە کە چۆن بتوانێت تەواوی پڕۆژەکان جێبەجێبکات لە ھەر بارودۆخێکی دارایدا بێت، یاخود ھەر بارودۆخێکی دیکە.
عەبدولزەھرە ھنداوی لەبارەی پڕۆژەکانەوە وتیشی، بریتین لە خزمەتگوزارییەکان کە ئاستی بەرزی جێبەجێکردنیان ھەیە و دروستکردنی ھەلی کار و کەرتی تەندروستی و یەکەی نیشتەجێبوون و پەروەردە و رێگەوبان و ئاو و ئاوەڕۆ.












گەلەری