سەردێڕ:

دەمیرتاش لە زیندانەوە خەڵاتی ئاشتی پێبەخشرا

PM:02:00:11/12/2021

2964 جار خوێندراوەتەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) خەڵاتی ڤایمای تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە وڵاتی ئەڵمانیا پێبەخشرا.


ئەنجومەنی شاری ڤایما لە ئەڵمانیا رایگەیاند، بەھۆی ھەوڵەکانی دەمیرتاش بۆ پێشخستنی دیموکراسی لە تورکیا و چارەسەکردنی کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە خەڵاتەکەیان بە سەڵاحەدین دەمیرتاش بەخشیوە.
ھاوکات سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە نامەیەکی ئاڕاستەی رێکخەرانی مەراسیمەکە کرد و سوپاسی ئەنجومەنی شاری ڤایمای کرد لەپای ھەڵبژاردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە و سولەیمان دەمیرتاشی برای لەبری سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتەکەی وەرگرت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، بەتۆمەتی پشتگیریکردن لە پەکەکە و سوکایەتی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەساڵی ٢٠١٦ەوە لە زیندانە، سەرەڕای ئەوەی دادگای یەکێتی ئەوروپا چەندین جار داوای ئازادکردنی کردووە، بەڵام تا ئێستا ئازادنەکراوە.












گەلەری