دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان لە رۆژانی جەژن و پێش جەژندا ٢٥٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە،
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "به‌پێی
زانیارییه‌کانی ئێمه تائێستا دوا ئامارمان بڵاونه‌کردووەتەوه، زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار
گه‌شتیار لە رۆژانی پێش جه‌ژن و ڕۆژانی جه‌ژن که هه‌موویان بۆ جه‌ژن هاتبوون هاتوونەتە
هه‌رێمی کوردستان".
ئاماژەی
بەوەشدا، لە رووی ئابووریه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێک به‌تێکڕا سێ شه‌و بمێنێته‌وه
زیاتر له ٣٠٠ دۆلار ده‌هێنێته بازاڕه‌کانی هه‌رێم، بەمەش بازاڕه‌کان گه‌رموگوڕیه‌کی
باشیان تێکه‌وتبوو، جوڵه‌یه‌کی ئابووری باش بوو.
نادر رۆستی وتیشی،
به ئه‌ژمارکردنێکی سه‌ره‌تایی ئه‌گه‌ر چاره‌که ملیۆنێک مرۆڤ هاتبێته هه‌رێمی
کوردستان له‌م جه‌ژنه‌دا و هه‌ریه‌که‌یان ٣٠٠ دۆلاری خه‌رجکردبێت، ئەوا ٧٥ ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا ئاڵوگۆڕی
پێکراوە.
دەشڵێت، "ئێمه
هیچ کاتێک وه‌کو که‌رتی گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر
گه‌شتیار هەبێت، چونکه ئێمه به‌تێگه‌یشتنی خۆمان ئه‌و بڵاوبوونه‌وانه‌ی رووده‌ده‌ن
به‌هۆی ڤایرۆ‌سی کۆرۆنا زیاتر هۆکاره‌که‌ی تێکه‌ڵابوونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن،
چونکه گه‌شتیار که دێت ده‌چێته دوکانێک ناچێت ده‌ستی له‌مل بکات و تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ
بکات و لێی نزیک بێته‌وه".