سەردێڕ:

جارێکی دیکە بانکی ناوەندی تورکیا سەرکەوتوونەبوو لە بەرزکردنەوەی بەھای لیرەدا

AM:10:55:11/12/2021

6312 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بۆ جاری سێیەم بانکی ناوەندی تورکیا شکستی ھێناوە لەپاراستنی بەھای لیرە، دوای ئەوەی لەبازاڕاکاندا بەھاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی کەرتی دارایی تورکیا رایانگەیاندووە، مامەڵەکردن بە لیرەوە لەبەرامبەر دراوە بیانییەکانی دیکەدا بەو نزمییە دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە لەبارەی رووداوەکانی ئەم دوایانەوە چەند جارێک لێدوانی دا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمە سێیەم جارە بانکی ناوەندی تورکیا ھەنگاو بنێت بۆ بەرزکردنەوەی بەھای لیرە و شکست بھێنێت، بەشێوەیەک تەنھا لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، دوو لە ھەنگاوەکان لە ھەفتەی رابردوودا بوون و بەھای لیرەی تورکی لەو ماوەیەدا نزیکبوو لە ھەزار و ٤٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی.
ھاوکات، رۆژی ھەینی لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەھای لیرەی تورکی لە ھەزار و ٣٨٨ لیرە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاردا وەستا و ئەوەش نزمترین بەھای نیشاندا بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە و بەر لە سێیەم ھەوڵی بانکی ناوەندی کە بەھاکەی گەشتبووە ھەزار و ٣٩٥ کە نزیکبووەوە لە نزمنترین بەھای لیرەی تورکی لە ماوەی رابردوودا کە ھەزار و ٤٠٠ لیرە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار بوو.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت بانکی ناوەندی تورکیا بەھای سوودەکانی کەمکردەوە بۆ ٤٠٠ خاڵی بنچینەیی ئەمساڵ،  ئەمەش دابەزینی بەھای سوود بوو بۆ ١٥٪ و پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی جارێکی دیکە بەھای سوود کەمبکاتەوە و بیکات بە ١٤٪ لە رۆژی ١٦ ی ئەم مانگەدا.












گەلەری