چاوگەکەی پۆلیسی سەرگەڕان ئاماژەی بەوەشدا، سێ چەکداری نەناسراو ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵی پشکنینی سەرگەڕان.
باسی لەوەشکرد، نزیک کاتژمێر ١٠ سێ چەکدار کە لە ئاراستەی کەرکووکەوە ھاتوون و لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە بازگەی سەرگەڕان، دەستڕێژی گولـلەیان کردووە و دواتر ھەڵھاتوون.
دەشڵێت، ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و لەلایەن سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵییەوە بەرپەرچدراوەتەوە.
چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا چەند تیمێک بەشوێن ئەو چەکدارانەدا دەگەڕێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو چەکدارانی داعش چەند ھێرشێکییان بۆسەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئەنجامدا و بەھۆیەوە ٢٧ پێشمەرگە و سێ ھاوڵاتی شەھیدبوون.