سەردێڕ:

٢٤ ساڵە بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت

PM:03:00:26/07/2021

4384 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی چینی دوای ٢٤ ساڵ لە گەڕان لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی لەنێو تەواوی شار و شارۆچکەکانی وڵاتەکەی توانی منداڵەکەی بدۆزێتەوە، ئەمەش بووە تاقیکردنەوەیەک بۆ دروستکردنی فیلێمێک بەناونیشانی( خۆشەویستی و ونبون ) بۆ ساڵی ٢٠١٥.


وەزارتی ئاسایشی گشتی لە وڵاتی چین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا رایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارەی کە ساڵی ١٩٩٧ منداڵی کوه جانتانگۆیان رفاندبوو دەستگیرکران.

کوه جانتانگۆیانی تەمەن ٥١ ساڵ دوای ٢٤ ساڵ لە گەڕان منداڵەکەی دۆزیوەتەوە و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردەوە، "ئەمە رۆژێکی زۆر گرنگە بۆ من، چونکە توانیم منداڵەکەم بدۆزمەوە، بەڕاستی داهاتووم پڕە لە خۆشبەختی وبەختەوەری ، داوادەکەین خودا بە سۆزەوە مامەڵەمان لەگەڵدا بکات."

دوای ئەوەی ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵە کە لە ساڵی ١٩٩٧ لەبەردەم ماڵەکەیاندا بەتەنها یاریدەکرد لەلایەن چەند کەسێکەوە فڕێندرا باوکی توشی شۆکێکی گەورە بوو و بەهۆیەوە ٢٠ کیلۆ لەکێشی لەشی لەدەستدا .

هەر لەوکاتەوە باوکی منداڵەکە چەندین پۆستەری لەسەر رێگا وشەقامەکانی هەڵواسیبوو کە تێیدا ئاماژەی بەزانیاری لەسەر منداڵەکەی کرابوو.

No description available.












گەلەری