PM:09:49:03/03/2026
1248 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی تر بە مووشەک و درۆن چەند هێرشێک کرایە سەر هەولێر و تا ئەم کاتە نزیکەی حەوت هێرش لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە خراوەتەخوارەوە و هاوکات لە چیای کۆڕەکیش تەنها ئەمڕۆ سێ جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر چیاکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر هەولێر بەردەوامە و چەند جارێک دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەلایەن هاوڵاتییانەوە بیستراوە.
بەپێی زانیارییەکان دەنگەکان هی تێکشکداندنی مووشەک و درۆنەکانن لەلایەن سیستەمی
بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە هەولێر و بە وتەی هێزە ئەمنییەکان هێرشەکان هیچ زیانێکی
گیانییان نەبووە و تەنها زیانی ماددی سنوورداریان لێ کەوتووەتەوە.
هاوکات لە رۆژانی رابردوودا چەند جارێک هێرش کراونەتە سەر بارەگای حزبەکانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بارەگای پێشمەرگە و چیای کۆڕەک.