سەردێڕ:

چین رەزامەندیی لەسەر یەکەم چارەسەری کۆرۆنا دەربڕی

AM:09:02:10/12/2021

6312 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی چین رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی جۆرێک لە دژەتەن دەربڕی کە لە لایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەرهەم هێنراوە.


ئیدارەی بەرهەمە پزیشکییە نیشتیمانییەکانی چین، رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی ئاوێتەی دوو جۆر دژەتەن دەربڕی کە لە لایەن کۆمپانیای "Bionsciences Brii" بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەرهەم هێنراوە.

ئیدارەکە مەرجی ئەوەی دانراوە کە دژەتەنەکان بۆ کەسانی تەمەن ١٢-١٧ ساڵ بەکاربهێنرێت.

کۆمپانیای "Bionsciences Brii" ئاشکرای کردبوو، لەسەر ئاستی جیهان ئەم دژەتەنانە بۆ ٨٤٧ نەخۆش بەکارهێنراون و ئەوە دەرکەوتووە کە بە رێژەی لە سەدا ٨٠ رێژەی گیان لەدەستدانی کەم کردووەتەوە.

هەروەها کۆمپانیاکە ئەوەشی خستبووەڕوو کە ئەم دژەتەنه‌ کاریگەریی لەسەر جۆرەکانی ئه‌لفا، بێتا و دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر کاریگەری دژەتەنەکە لەسەر شەپۆلی ئۆمیکرۆن، بەردەوامن.













گەلەری