سەرەڕای ئەوەی دوو هەفتە زیاترە هیندستان یەکەم بەشی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی لە رووسیا وەرگرتووە، ئەمریکا بێ دەنگە لەبارەی ئەو هەنگاوەی نیودەلهی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، هێشتا بڕیاریان نەداوە.
حکومەتی ئەمریکا کە لە هەموو هەلومەرجێکدا و لە ماوەکانی رابردوودا، بە سزاکانی لە چوارچێوەی "یاسای بنبڕکردنی دوژمنەکانی ئەمریکا لە میانی سزاکان (CAATSA)ەوە"، هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە هاریکاری بەرگری لەگەڵ روسیا دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو هەڵوێستەی بەرامبەر هیندستان پەیڕەو نەکردووە.
لەو بارەیەشەوە،
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ''هێشتا لە چوارچێوەی یاسای بنبڕکردنی
دوژمنەکانی ئەمریکا لە میانی سزاکان(CAATSA)ەوە، بڕیارێکمان
نەداوە لەو بارەیەوە''.
ئەوەشی خستەڕوو،
"ئێمە وەک ئەمریکا بەردەوامین لە بانگەوازکردنی هەموو وڵاتان بە هیندستانیشەوە
بۆ خۆبەدوورگرتن لە کڕینی سیستمەکانی چەکی روسیا''.
هیندستان لە
١٤ی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەکەم بەشی S-400ی لە روسیا وەرگرت،
بەڵام ئەمریکا لەو بارەیەوە هێشتا بێدەنگی پاراستووە.
ناریندرا مۆدی
سەرۆکوەزیرانی هیندستان، دوای ئەوەی لە ٢٤ی ئەیلولی رابردوودا لە کۆشکی سپی لەلایەن
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنەوە پێشوازیی لێکرا لە دوای دوو مانگ لە نیودەلهی لەگەڵ سەرۆکی
روسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆبووەوە و لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوو وڵات لە
پاڵS-400دا، واژوویان
لەسەر زۆرێک رێککەوتنی بەرگریی کرد، بەڵام حکومەتی ئەمریکا هێشتا بێدەنگی پاراستووە.
پێشتریش؛ نێد
پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردبوو، (CAATSA) مەرجی گشتگیر یان
تایبەتی وڵات لەخۆناگرێت.
بەڵام هێشتا وەزارەتەکە
وەڵامی ئەوەی نەداوەتەوە کە ئایا هیندستان لێخۆشبوون دەیگرێتەوە یان نا.
وەک میدیاکانی
نێوان ئەو دوو وڵاتە باسی دەکەن، هاریکاری سەربازیی ئەمریکا و هیندستان لە ساڵانی
رابردوودا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەتایبەتی واشنتۆن، هیندستان بە هاوبەشێکی
گەورەی بەرگریی دەبینێت لە رووی بەرپەرچدانەوەی چین و هیندستان لەبەر هەندێک ناکۆکی
دیارییکراوی لەگەڵ چین سەبارەت بە سنور، سوود لە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا دەبینێت.
یاسای بنبڕکردنی
دوژمنهكانی ئهمریكا لە میانی سهپاندنی سزاکان (CAATSA) له ٢٠١٧ له
كۆنگرێسی ئهمریكادا تێپهڕێندرا و بهپێی یاساكه دهتواندرێت سزا بهسهر ئهو وڵاتانهدا
بسهپێندرێت كه گرێبهستی بهرگریی لهگهڵ روسیا و كۆمپانیاكانی پیشهسازیی بهرگری
روسیادا دهكهن.
له یاساكهدا،
مهرجی ئهوه خراوهته روو كه سهرۆكی ئهمریكا لانیكهم پێنج لهو سزایانه
كار پێ دهكات كه له ١٢ سزا جۆراوجۆره قورسهكان پێك هاتوون.
سهرۆكی پێشووی
ئهمریكا، دۆناڵد ترهمپ بههۆی كڕینی سیستهمی مووشهكی بهرگریی S-400 لهلایهن توركیاوه له ٢٠٢٠ توركیای خسته
لیستی سزاكانهوه بههۆی ئهم یاسایهوه.