سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی عێراق: گەلی عێراق داعشیان بەزاند

PM:07:45:09/12/2021

7660 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، گەلی عێراق بەسەر داعشدا سەرکەوتوون و داعش و هاوشێوەکانیان تێکشکاند، بەبێ ئەوەی لە بیرۆکەی دیموکراسی لابدەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوەکێدا ئاماژەی بەوەکردووە، مستەفا کازمی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی باڵای لوتکەی دیموکراسیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دیموکراسییەکی سەرکەوتوو لە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی بەردەم هزری تیرۆر لە عێراق بووەوە، کە ویستوویەتی هزری خۆی بسەپێنێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، گەلی عێراق بەبێ لادان لە هزری دیموکراسی، شکستی بە گرووپی چەکداریی داعش و هەر گرووپێکی دیکەش لەرووی سەربازیی و هزرییەوە هێناوە.

مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرەدان و بەرەوپێشبردنی دۆخێکی سەرکەوتووانەی دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە کاریی هاوبەشیی نێودەوڵەتیی هەیە، هاوتا لەگەڵ هەوڵ و هەنگاوە ناوخۆییەکانیش بۆ چەسپاندنی دیموکراسی.

ئەمڕۆ، بەبەشداری سەدان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان، لوتکەی باڵای دیموکراسیی لەرێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، کە تیایدا چەند پرسێکی گرنگ و هەستیاریی جیهانی تیایدا تاوتوێکران.


 













گەلەری