دوای ئەوەی لافاو چەند وڵاتێکی گرتەوە و زیانی مادی و گیانی لێکەوتەوە، شێخی ئەزهەر داوای بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای کرد.
ئەحمەد تەیب شێخی
ئەزهەر، لەئەکاونتی خۆی بڵاویکردەوە، "لافاو لە چەند وڵاتێکی جیهان روویداوە و
سەدان کەس گیانیانلەدەستداوە و چەندینی تر بەوهۆیەوە ئاوارەبوون".
ئاماژەی بەوەشداوە،
پلەی گەرمای بەرز لە ژمارەیەک وڵات تۆمارکراوە.
داوایکردووە، هۆشدارانە
مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەبکرێت و کاری جدی و دیاری کراوی پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی
مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و ئایندەی مرۆڤایەتی لەم هەڕەشە راستەقینەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە هەریەك لە بەلجیکا، چین، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە دوچاری لافاو بوون کە سەدان
هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێنبوون.