سەردێڕ:

عێراق ئێسکوپروسکی ٥٥ سەربازی رادەستی ئێران کردەوە

PM:04:38:09/12/2021

6276 جار خوێندراوەتەوە

ئێران ئێسکوپروسکی ٥٥ سەربازی لە عێراق وەرگرتووەتەوە کە لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا کوژراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی ئێسکوپروسکی ٥٥ سەربازی لە عێراق وەرگرتووەتەوە کە لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا کوژرابوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەرگرتنەوەی ئێسکوپروسەکان لە عێراق لەرێگەی دەروازەی شلامچەوە بووە لە پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەرگرتنەوەی ئێسک و پروسکەکان و گواستنەوەیان بە مەڕاسیمێکی سەربازیی بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق سەدان هەزار سەربازی هەردوو وڵات کوژران و هەزارانیان بێ سەروشوێن بوون، لە ئەنجامی گەڕان بەشوێن دۆزینەوەیان و ئاشکراکردنی ناسنامەیان، چەندین جار ئێسک و پروسکی سەربازەکوژراوەکانیان ئاڵوگۆر پێکردووە.













گەلەری