سەردێڕ:

خاوەنى پرۆژەیەک لە سلێمانى تەقە بەسەر تیمى راکێشانى کارەبادا دەکات

PM:01:04:26/07/2021

11176 جار خوێندراوەتەوە

خاوەن پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی تەقەی بەسەر تیمێکی راکێشانى کارەبادا کردووە، لە کاتێکدا تیمەکە سەرقاڵى راکێشانی تۆڕێکی کارەباى حکومیدا بوون و رەزامەندى بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەبا و شارەوانى سلێمانیان هەبووە.


پەیامنێری ئین ئاڕتی لە شوێنى رووداوەکەوە ڕایگەیاند، خاوەنی پرۆژەیەکى دیارى شارى سلێمانى لە باڵکۆنی بیناکەیدا چەند جارێک تەقەی کردووە بەسەر کارمەندان و تیمێکی راکێشانى تۆرى کارەباى حکومیدا و رێگری لێکردوون لەوەی کاری گواستنەوەی تەزوری کارەبا بۆ پڕۆژەیەکی دیکەى نیشتەجێبون بکەن.

بەپێی دوو نوسراویش کە یەکێکیان نوسراوى بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانییە و رەزامەندییان دەربڕیوە بەوەى هێڵى کارەباى ٣٣کەیڤى بەشێوەى کێبڵى ژێر زەوى لە وێستگەى پرۆژەیەک بۆ پرۆژەیەکی تر رابکێشرێت.

هاوکات بەپێی نوسراوێکى شارەوانى سلێمانیش رەزامەندى داوە بە راکێشانى کارەبا لە رێرەوى راکێشانى هێڵى ژێر زەمینى ٣٣ کەیڤى و راکێشانى کارەبا بۆ ئەو پرۆژەیە.

لە ئێستاشدا داوای یاسایی لەسەر خاوەنی ئەو پرۆژەیە تۆمارکراوە کە تەقەی کردووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

ئەم رووداوى تەقەکردنە لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هەڵمەتی ڕاماڵێنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتایان لە سلێمانى و چەند شارێکى دیکەى کوردستان دەستپێکردووە.

No description available.

No description available.












گەلەری