سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. شۆفێری شەمەندەفەرێک بۆ ماست کڕین شەمەندەفەرەکەی راگرت

PM:12:43:09/12/2021

22028 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی پاکستان مۆڵەتی لێخوڕینی شەمەندەفەریان لە شۆفێرێک سەندەوە پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی گەشتەکەیدا بەمەبەستی ماست کڕین وەستا و شەمەندەفەرەکەی راگرت.


گرتەی ڤیدیۆیی چرکەساتی دابەزینی شۆفێرێک بۆ کڕینی ماست بەشێوەیەکەی بەرچاو بە میدیاکاندا بڵاوبووەوە کە تێیدا یاریدەدەری شۆفێرکەی دەردەکەوێت و کیسەیەک ماستی بەدەستەوەیە و بەرە و شەمەندەفەرەکە دەگەڕێتەوە.
ھاوکات، بابەتەکە پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا کە مەترسییدارە و دەکرێت ببێتە ھۆی پێکدادانی شەمەدەفەرەکان لەسەر ھێڵە ئاسنینەکانیان.
ئیجاز حەسەن وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی پاکستان بە ئاژانسی فرانسپرێسی راگەیاند، "کاتێک شەمەندەفەرەکە لە ناوەڕاستی گەشتەکەیدا  وەستاوە، کێشەیەکی سەلامەتی دروست کردووە لە نێوان شارەکانی لاھور و کەراچی".
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە پاکستان شتێکی نامۆ و دەگمەن نییە و کێشەی زۆر بوونی ھەیە لە ھێڵەکانی گواستنەوە و گەیاندن بە گشتی و شەمەندەفەر بەتایبەتی.
ئەمەش لە کاتێکدایە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، لەباشوری پاکستان بەھۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرە زیاتر لە ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا.












گەلەری