بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی بڵاوکردەوە و جارێكی دیكه ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی
كاری دانیشتنه‌كه، تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌درێت
كه هه‌مواره‌كه تایبه‌ته به لیژنه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌نگیش له‌سه‌ر ناوی لیژنه‌كان
و ئه‌ركه‌كانیان ده‌درێت.
هەروەها ته‌وه‌ری
سێیه‌م و كۆتایی دانیشتنه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ گفتوگۆی گشتی.