سەردێڕ:

فەرماندەیەکی سەربازی داعش لەکەرکوک دەستگیرکرا

PM:12:23:09/12/2021

8400 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، فەرماندەیەکی سەربازی گروپی چەکداری داعشییان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، توانیویانە فەرماندەیەکی سەربازی سەربە گروپی چەکداری داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو فەرمادەیە یەکێک لە ھاوکارەکانیشی لەگەڵدابووە و دەستگیر کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، "ئەو فەرماندە سەربازییە دەستێکی باڵای ھەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی گروپە".
ھەر ئەمرۆش، شانەی ئەمنی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە ئۆپراسیۆنێکیاندا لە پارێزگای بەغدای پایتەختی عێراق سێ فەرماندەی گروپی چەکداری داعشییان دەستگیرکردووە.
شانەی ئەمنی ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لەفەرماندەکان ناوی "ئەبوحمەزەیە" و لە ریزی مەفرەزەکانی ویلایەتی باشوری بەغدا کاری کردووە، برایەکیشی ئەندامی گروپی چەکداری داعش بووە و بەرپرسبووە لە گواستنەوەی چەک لە نێوان عێراق و سوریا و لە شەڕێکدا لە ئیدلب کوژراوە.
دەشڵێت، فەرماندەی دووەم ناوی "ئەبو ئەنەس"ە و لە ریزی مەفرەزەکانی گروپی داعش لە پارێزگای ئەنبار کاری کردووە. 
راگەیەنراوەکەی شانەی ئەمنی ئاشکرای کردووە، ئەو سێ ئەندامەی داعش بە گوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر دەستگیرکراون و لە یەکەم لێکۆڵینەوەیاندا دانیان بەوەداناوە کە سەربە گروپی داعشن و رەوانەی لایەنی دادوەری کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.












گەلەری