ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لەدابەزین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٣٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە بە جێگیری ماوەتەوە.
ھەروەھا، ١٠٠ دۆلاریش بە سێ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای دۆلار ٣٢ ھەزار تمەن دابەزیووە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.