سەردێڕ:

ئەو پاڵێوراوە بەھێزە کێیە کە ئەگەری ھەیە ببێتە باڵێۆزی داھاتوی ئەمریکا لە عێراق؟

AM:09:20:09/12/2021

11180 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا چەند پاڵێوراوێکی بەھێزی بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە وڵاتانی عێراق و کینیا و ماڵتا ئاشکراکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چەند پاڵێوراوێکی بەھێزی بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە وڵاتانی عێراق و کینیا و ماڵتا ئاشکراکرد.
ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد،  خانمێک بەناوی "ئیلینا رۆمانۆفسکی" چانسێکی زۆری ھەیە  بۆ بەدەستھێنانی پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
ئیلینا رۆمانۆفسکی دیبلۆماتکارێکی ئەمریکییە و لە ئێستادا تەمەنی ٦٦ ساڵە و تا ئەم کاتە پۆستی باڵێۆزی ئەمریکا لە کوەیت بەڕێوە دەبات و چەندین ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە.
ئیلینا رۆمانۆفسکی توێژەر بووە لە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا CIA ، لە ئەگەری بەدەستھێنانی ئەو پۆستە، ئەوا خانمەکە شوێنی ماتیو تۆلەر دەگرێتەوە کە نزیکەی دوو ساڵە باڵێۆزی ئەمریکایە لە عێراق. 
ھاوکات، ئەو کەسەی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵێۆزی ئەمریکا لە ماڵتا خانمە بازرگانێکە بەناوی کۆنستانس میڵستاین  و بۆ کینیاش مێگ ویتمانی دیاری کردووە.












گەلەری