سەردێڕ:

لیستی موچەی وەزارەتەکان راگەیەنرا

PM:12:55:26/07/2021

83092 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێکی نوێی موچەی ئاراستەی گەنجینەکان کردووە کە کۆپییەکی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە.


 

پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە بە بێ لێبڕین وەردەگرن. ئەمەش دوای یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژدێت حکومەتی هەرێم موچە بە بێ لێبڕین دابەشدەکات.

لە وتارێکیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، کە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەشکرێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بێت."

چەند مانگێک پێش ئێستا و سەرەتای ئەمساڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکدا رایگەیاندبوو، کە ئیتر هەڵبژاردن نزیکە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن هەموو مانگێک موچە دەدرێت و لێبڕین لادەبرێت.

وەک ئاماژەیەک بۆ ئەم بڕیارانەی دەسەڵات کە بەردەوام پێش هەڵبژاردن دەریاندەکات، بەوتەی سەرۆکی نەوەی نوێ، دەسەڵات بیری هاوڵاتییانی دەکەوێتەوە و دوای هەڵبژاردنیش خەڵکیان لەبیر دەچێتەوە.

هەر دوابەدوای بڕیارەکەی حکومەت، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، هیچ پاساوێک نەماوە بۆلێبڕین بەهۆی ناردنی دووسەد ملیاری بەغداد و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وزیادبوونی داهاتی ناوخۆ و نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم هەموو جارێک و لە کاتی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن بڕیاری جیاجیا دەدەن و پێشتریش ساڵی ٢٠١٨ هەمان کارییانکرد و دوو مانگ پێش هەڵبژاردن موچەیان چاککرد.

بڕیاری لێبڕینی موچە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە درا و لەپاش یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژ بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵوەشایەوە.

 

No description available.













گەلەری