سەردێڕ:

لە ھێرشێکدا بۆسەر پاسێک لە نەیجیریا ٢٣ کەس کوژران

AM:08:27:09/12/2021

3784 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی نەیجیریا رایگەیاند، ژمارەیەک رێگر ھێرشییانکردووەتە سەر پاسێک و لە ئەنجامدا ٢٣ سەرنشینییان کوشتووە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی ویلایەتی کەمالەدین لە نەیجیریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ژمارەیەک رێگری نەناسراو ھێرشیان کردووەتە سەرپاسێک و داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللـە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی ھێرشەکە ٢٣ سەرنشینی پاسەکە کوژراون و شەش سەرنشینی دیکە بەسوکی برینداربوون کە دواتر گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکان.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رووداوەکە لە ویلایەتی سۆکۆتۆ لە باکوری خۆرئاوای نەیجیریا روویداوە و بەھۆی ھێرشەکەوە پاسەکەش بەتەواوەتی سوتاوە.
ئەمە لەکاتێدایە، چەند ساڵێکە گروپە چەکدارەکان و رێگرەکان لە نەیجیریا چەندین ھێرشی ھاوشێوەیان ئەنجامداوە و شێوازی دیکەی ھێرشکردن بۆ سەر گوندنیشەکان و دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکان و گەشتیاران کردووە و پارە و پێدواسیتییەکانیان لێ سەندوون.












گەلەری