سەردێڕ:

گەشتی نێوان ئیسرائیل و ئەم وڵاتە عەرەبیە دەستیپێکرد

PM:12:02:26/07/2021

2504 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان شاری تەلئەبیبی ئیسرائیل و شاری مەراکشی مەغریب ئەنجامدرا.


بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی "The Marker"ی ئیسرائیلی، کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی ئەل عال و ئیزرائێر ئێرلاینسی ئیسرائیل، یەکەم گەشتی راستەوخۆ و رێکخراوی خۆیان لە تەلئەبیبەوە بۆ مەراکش دەست پێکردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە فڕۆکەکەی کۆمپانیای ئیزرائێر کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی لە تەلئەبیبەوە فڕیوە و گەشتەکەی نزیکەی پێنج کاتژمێر و نیوی خایاندووە.

ھەر بەپێی ھەواڵەکە، کۆمپانیای ئیزرائێر ھەفتانە دوو بۆ سێ گەشت بۆ مەراکیش ئەنجامدەدات و کۆمپانیای ئەل عالیش پلانی ئەنجامدانی یەک گەشتی داناوە.

ھەواڵەکەی ماڵپەڕی "The Marker"ی ئیسرائیلی، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا گەشتەکان لە شاری کازابلانکاوە بۆ ئیسرائیل دەست پێبکات.







گەلەری