سەردێڕ:

وەزارەتی پەیوەندییەکان لەبارەی نرخی ئینتەرنێتەوە روونکردنەوەی دا

PM:02:16:08/12/2021

10772 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، ھیچ بڕیارێک لە بارەی بەرزکردنەوەی نرخی کارتی پڕکردنەوەی ئینتەرنێتەوە نەدراوە.


ئەمرۆ چوارشەممە، رەعد مەشھەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی پەیوەندییەکان بە مەبەستی بەرزنەکردنەوەی نرخی کارتی پڕکردنەوەی ئینتەرنێت بڕیارێکی دەرکرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارە تەنھا بۆ کارتی پڕکردنەوەی ئینتەرنێت بوو نەک کارتی پڕکردنەوەی مۆبایل.
وتیشی، رێکخستن و ئاراستەکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن ئەرکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانە نەک وەزارەتی پەیوەندییەکان.
 رەعد مەشھەدانی ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەچنە ناو چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کارتی پڕکردنەوەی ئینتەرنێتیشەوە، وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، وەزارەت دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتییان ھیچ بەرزکردنەوەیەک لە نرخی کارتەکاندا نییە.
دەشڵێت، ھیچ کۆمپانیا و داواکارییەکیش نییە لەبارەی گۆڕانکاری کردن لە نرخی کارتی پڕکردنەوەی ئینتەرنێت دا.












گەلەری