سەردێڕ:

واتسئەپ سکاڵای لەسەر بەرنامەی پێگاسۆس تۆمارکرد

AM:11:58:26/07/2021

4732 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ پەیوەندی نێوان دزە پێکردنی بەڵگەنامەکانی بەرنامەی سیخوڕیکردنی پێگاسۆس و هێرشەکانی سەر بەکارهێنەرانی ئەپەکەی دوو ساڵ لەمەوبەری ئاشکراکرد. دەشڵێت، "سکاڵایان لەسەر کۆمپانیای ئێن ئێس ئۆ تۆمارکردووە".


رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ وێڵ کاسکارتبەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ سازکردووە و لە وردەکارییەکەیدا هاتووە، چەندین کەس و بەرپرس لە چەند وڵاتێکی جیهاندا لە رێگەی بەرنامەی سیخوڕیکردنی پێگاسۆسەوە کە لەلایەن کۆمپانیای ئێن ئێس ئۆوە بەرهەمهێنراوە و ئیسرائیل پەرەیپێداوە سیخوڕییان بەسەرەوەکراوە کە بەشێکیان بەرپرسی ئەمنین.

وێڵ کاسکارت، هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لە دژی هەزار و ٤٠٠ بەکارهێنەرانی ئەپی واتسئەپ و دزە پێکردنی بەکارهێنانی بەرنامەی پێگاسۆسی سیخوڕیکردنی بەیەکەوە بەستەوە و جەختیکردەوە، "ئەم هێرشە لە ئێستادا گەیشتووەتە دادگا و دۆسییەی لەسەرکراوەتەوە و واتسئەپیش سکاڵای لە دژی کۆمپانیای ئێن ئێس ئۆ تۆمارکردووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم راپۆرتەکان هاوتان لەگەڵ هێرشەکاندا کە دوو ساڵ لەمەوبەر شکستیان پێهێناوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەم ساکاڵایە بە ئامانجی بەئاگاهێنانەوەبێت لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئینتەرنێت و مۆبایل یان دەبێت بەرنامەی پێگاسۆس و کۆمپانیای ئێن ئێس ئۆ بۆ هەموو کەس ئەمینبێت.

هەرکاتێک بەرنامەی سیخوڕیکردنی پێگاسۆس بگاتە هەر مۆبایلێک، بەتایبەتی ئەوانەی کار بۆ حکومەت و دەوڵەتەکان دەکەن، ئەوا دەتوانرێت لە رێگەیەوە هەموو پەیوەندییەکانیان و گفتوگۆ و نامەگۆڕینەوەکانیان و وێنە و شوێنی کەسەکان دزە پێبکرێن و سیخوڕییان بەسەرەوەبکرێت، جگە لەوەی دەتوانرێت مۆبایل بکاتە ئامێرێکی تۆمارکردنی دەنگ و لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

وێڵ کاسکارت باسی لەوەشکرد، ئەو ژمارەیەی راگەیەنراوە لەبارەی سیخوڕیکردن بەسەرییانەوە لەلایەن ئێن ئێس ئۆ زیادە ڕۆیی تێداکراوە، چونکە واتسئەپ لە ساڵی ٢٠١٩ لەماوەی دوو هەفتەدا توانی ئاشکرای بکات کە هەزار و ٤٠٠ بەکارهێنەری سیخوڕییان بەسەرەوە کراوە و هاککراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی وانشنتن پۆست، مۆبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و نزیکەی (٥٠) هەزار کەسایەتیی دیکەی جیهانی سیخوڕیان بەسەردا کراوەو کراونەتە ئامانج.

هەوڵەکە لەلایەن سیستەمی چاودێری-سیخوڕی (پیگاسۆس)ەوە ئەنجامدراوە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییەوە درووستکراوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کە چ کەس و لایەنێک هەوڵەکەی ئەنجامداوە، ناشزانرێت کە ئایا سەرکەوتووبونە لەهەوڵی هاککردنەکەدا یاخود شکستیانخواردووە.

واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەش داوە، مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ١٠ سەرۆکوەزیران و پاشایەک لەژێر چاودێریدا بوون و سیخوڕیان بەسەردا کراوەو بەئامانج گیراون.

لەنێوان سەرکردەکاندا، ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و رامفۆسا سەرۆکی ئەفریقیای باشور و عیمران خانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان و محەممەدی شەشەم پاشای مەغریبی تیدایە.

بەشێک لەمیدیا عەرەبیەکان دەڵێن هەوڵی هاککردنەکە هەریەک لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەمریکییەکە، حەوت سەرۆکوەزیران کە لە ئێستادا لەسەر حوکم نەماون و لەسەردەمی سەرۆکوەزیرانییاندا هەوڵی هاککردنیان دراوە لەرێگای هەمان سیستەمەوە، سەرۆکوەزیرانەکانیش بریتین لە هەریەکە لە ئەحمەد عوبێد سەرۆکوەزیرانی پێشووی یەمەن، سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، روهاکانا سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆگەندا، ئێدوارد فلێپ سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڕەنسا، باکیتژان ساجینتیڤ سەرۆکوەزیرانی پێشووی کازاخستان، نۆرددین بێدۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەلجیریا و چارلس مایکڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکای تێدایە.

لەلایەن خۆشییەوە، حکومەتی ئیسرائیل لیژنەیەکی بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیی وڵاتەکەی پێکهێنا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی سیخوڕیکردن بەسەر مۆبایلی هەندێک لە سەرۆکی وڵاتانی جیهان لەلایەن ئەو وڵاتەوە.













گەلەری