سەردێڕ:

قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق لەمساڵدا بەڕێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە

PM:01:56:07/12/2021

2652 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران-عێراق لەسەر پشکی ئێران رایگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان دوو وڵات لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی ھەواڵی فارس بڵاویکردەوە، یەحیا ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران-عێراق لەسەر پشکی ئێران بە میدیاکانی راگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئێران رێککەوتنێکی بازرگانی بە بەھای ٢٠ ملیار دۆلار لەگەڵ عێراق ھەیە و لە ئێستاشدا ساڵانە، بەھای بازرگانی ھاوبەشییان گەشتووەتە ١٣ بۆ ١٤ ملیار دۆلاری.
لە دوای چین، عێراق دووەم وڵاتە بۆ بەرزیی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ ئێران. 
لەماوەی رابردووشدا، حکومەتی تاران و بەغدا رێککەوتن بە ھەڵگرتنی ڤیزای نێوانیان و بەوھۆیەشەوە، گەشتیارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن.












گەلەری