سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمدا

PM:12:41:07/12/2021

4040 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی تمەن و لیرەی تورکی بەردەوامن لەدابەزین و نرخی دیناریش لەبەرامبەر دۆلاردا بەجێگیری مایەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٤٦ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار ٢٤ لیرە دابەزی.
ھەروەھا، ١٠٠ دۆلاریش بە سێ ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٢٥ ھەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.












گەلەری