سەردێڕ:

کەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر هەڵبژاردنەکان دەدات؟

PM:11:47:06/12/2021

5684 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی راگەیاند، ئەمڕۆ داگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە بدات.


ئەمڕۆ دووشەممە، داداگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا رۆژی ١٣ی ئەم مانگە بڕیاری کۆتایی لەبارەی سکاڵاکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن یان پەسەندکردنیەوە بدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی ٣٠ مانگی رابردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند، رۆژى دواتریش، ئەنجامەکانی رەوانەی دادگای فیدراڵی کرد.

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییش لەلایەن کۆمسیۆنەوە، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای تۆمار کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنەی کرد.

رۆژی ١٠ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "ئەنجامی بەرواردکاری ئەژماردنی دەنگدانی دەستیی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون".













گەلەری