سەردێڕ:

هاوڵاتییەک لەم شارەی هەرێم پاش دوو ساڵ لە مردنی؛ بەخاکدەسپێردرێت

PM:09:26:06/12/2021

35064 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنیری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پاش دوو ساڵ لە مردنی، ئەمڕۆ هاوڵاتییەک کە خوێندکاری کۆلێژی پۆلیس بووە لە زاخۆ، بڕیارە رۆژی هەشتی ئەم مانگە بەخابسپێردرێت.


بەگوێرەی زانیارییەکانی وەحید سندی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ، ئەو هاوڵاتییە ناوی "مێهڤان ئاڤدەل"ە و خوێندکار بووە لە کۆلێژی پۆلیس، پاش ئەوەی دوو ساڵ پێش ئێستا دەکەوێتە نێو رووباری خابیر لە زاخۆ و بێسەرووشوێن دەبێت، دوای ٤٠ رۆژ لە دیارنەمانی لەنێو رووبارەکە، لەلایەن خانەوادەکەیەوە پرسەی بۆ دادەنرێت.

وەحید سندی لە زاری کەسوکاری ئەو هاوڵاتییەوە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە کە خوێندکاری کۆلێژی پۆلیس بووە، لە رۆژی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا، بەمەبەستی مەلەکردن خۆی هەڵداوەتە نێو ئاوی رووباری خابیر و دواتریش بێسەرووشوێن بووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی وت، دوای ئەوەی مێهڤان بێسەرووشوێن دەبێت، تەواوی تیمە فریاگوزارییەکانی زاخۆ، سێمێل، بێگوڤا و شیلادزێ بەبەردەوامی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن بەڵام سەرکەوتوونەبوون لەدۆزینەوەی.

باسی لەوەشکرد، پاش تێپەڕبوونی نزیەکی ١٠ مانگ لە بێسەرووشوێنبوونی، لاشەیەک لە سەر رووباری دیجلە دۆزراوەتەوە و بۆ پزیشکی دادی گواسراوەتەوە.

تایبەت بەو رووداوەش، چاوگێک لە کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە بە ئێن ئاڕ تی وت، رۆژی پێنجی ١٢ی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو لاشەیە کراوە و دەرکەوتووە کە لاشەی "مێهڤان ئاڤدەل"ە.

وەحید سندی ئەوەشی وت، "بڕیارە رۆژی هەشتی ئەم مانگە، پاش دوو ساڵ لە گیانلەدەستدانی، لە گۆڕستانی ناحییەی دەرکارێ بەخاکدەسپێردرێت".

No description available.












گەلەری