پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەسلێمانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی لە نێوان دوو گرووپدا شەڕەتەقە روویداوە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەردەوام بووە.
بەگوێرەی وتەی شایەت حاڵەکان، تەقەکەرەکان بە چەکی کلاشینکۆف و دەمانچە تەقەی زۆریان کردووە و دوا بەدوای ئەوەش هەڵهاتوون.
ئیحسان سابیر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی
ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکە لە نێو بازاڕی گەڕەکی خەبات و لەکاتێکدا بووە کە
ئۆتۆمبێلێک لە جۆری "توێتا کرۆلا" کە چوار کەسی تێدا بووە، تەقەیان لە
ئۆتۆمبێلێکی تەکسی کردووە و ویستویانە کە رێگە لە دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە بگرن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی وت، دوای ئەوەی
سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا کرۆلاکە دەستڕێژی گوللـە لە تەکسییەکە دەکەن،
ئۆتۆمبێلەکە دەڕوات و تەقەکەرەکانیش هەڵدێن.
هاوکات، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ
تی راگەیاند، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا هیچ
کەسێکیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
ئیحسان سابیر- سلێمانی