سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی داوە و تەنیا رێککارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق ماون، دەشڵێت، "چاوەڕواندەکرێت بە منزیکانە تەواو ببێت و پارەکە بنێردرێت.
کەمێک پێش ئێستا، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بۆ هەرێم داوە و تەنها رێکارەکانی وەزارەتی دارایی ماون.
لەبارەی کاتی
گەشتنی پارەکە بۆ هەرێم نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە
ئێستادا تەنها رێکاری کارگێڕیی وەزارەتی داراییە بۆ ئەوەی بۆ ئەو بڕەپارەیە بنێرێت.
دەشڵێت،
"چاوەڕوانین بەمنزیکانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بخرێتە
سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار
دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم تەنها یەک مانگی دیکەی ماوە و دوای ئەوەش، پێویست بە
رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان حکومەتی بەغدا و هەولێردا دەکات.
مانگی ئازاری ئەمساڵ، پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١
عێراق پەسەند کرا و بەگوێرەی پرۆژە یاساکەش، لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی
هەرێمدا، پێویستە حکومەتی هەرێم بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی
ناوخۆ رادەستی حکومەتی ناوەند بکات.