ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە کەناراوەکانی سنووری قەزای سەفەریهیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ٢٤ کۆچبەر لە خنکان رزگارکران، کە لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان یۆنان و تورکیادا گیریانخواردبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، ٢٤ کۆچبەر كه لهلایهن هێزهكانی یۆنانهوه گهڕێندرابوونهوه سنووره ئاوییهكانی توركیا لە خنکان رزگار کران.
ئەو کۆچبەرانە
لە ناو بەلەمێکی لاستیکدابوون و بەرەو یۆنان رۆشتوون بەمەبەستی گەشتن بە وڵاتانی
ئەوروپا، دواتریش لەلایەن هێزی پۆلیسی کەناراوییەکانی یۆنانەوە رەوانەی تورکیا
کراونەتەوە.
دواتریش،
لەلایەن هێزی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە لە خنکان رزگارکراون کاتێک بەلەمەکەیان
نزیک بووە لەوەی نقوم بێت، دوای رێوشوێنەكانی ئاسایشیش، کۆچبەرەكان رادەستی بهڕێوهبهرایهتی
فهرمانگهی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.
لە ماوەی رابردوودا، کۆچی بە لێشاوی هاوڵاتیانی
هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا لەرێگای سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵندا دەستیپێکرد و
هەزاران کەس لە سەر سنووری ئەو وڵاتە گیریانخوارد و چەند کەسێکیش بەهۆی سەرماوە
رەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا.
ساڵانەش، لە
زۆرێک لە وڵاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئاسیا ژمارەیەکی زۆر لە خێزان و
گەنجانی ئەو وڵاتانە بەرەو وڵاتانی دیکە بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا کۆچ دەکەن،
شارەزایانیش هۆکاری کۆچی ئەو هاوڵاتیانە بۆ کەمی رێژەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان،
نەبوونی هەلی کار، ناجێگریی دۆخی سیاسیی و ئابوری و حکومڕانی دەگەڕێننەوە.