ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، نرخی تمەن و لیرەی تورکی بەردەوامن لەدابەزین و نرخی دیناریش لەبەرامبەر دۆلاردا ٥٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ٣٧٨ لیرەی تورکی
مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بەبەیانی نزیکەی ٤٠ لیرە دابەزی.
هەروەها، ١٠٠ دۆلاریش بە سێ ملیۆن و٤٠ هەزار تمەن مامەڵەی
پێوەکرا و بەمەش بەراورد بەبیانی ٤٠ هەزاری تر دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١
ھەزار دینارە.