سەردێڕ:

لە ئەنجامی داڕمانی خانوویەک سێ منداڵی یەک خێزان گیانیانلەدەستدا

PM:04:28:06/12/2021

5364 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی داڕمانی خانوویەکی دوو نهۆمی لە پارێزگای بەنی سویف لە سەعیدی میسر سێ منداڵی یەک خێزان گیانیانلەدەستدا.


رۆژنامەی ئەهرامی میسری بڵاویکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە نۆکەس بە برینداری لە ژێر داروپەردوی خانووە داڕماوەکەدا رزگاربکەن، لە پارێزگای بەنی سویف لە باشوری قاهیرەی پایتەخت ١١١ کیلۆمەتر لە دوورە.

ئاژانسی ئاسۆشییەیتد پرێس لە زاری چاوگێکەوە بڵاوی کردەوە، ئەو سێ منداڵەی گیانیانلەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن، کە بریتین لە دوو کور کە تەمەنییان هەشت ساڵ و ١٢ ساڵ و کچێک کە تەمەنی ١١ ساڵ بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەناو بریندارەکانیشدا سێ منداڵ هەن و تائێستاش هۆکاری داڕمانی خانووەکە نەزانراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لە شاری شبراخەیمە لە قاهیرەی پایتەختی میسر خانوویەکی چوار نهۆمی داڕما و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا












گەلەری