پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک لەگەڵ دایکێک و دوو کوڕیدا بووەتە دەمەقاڵەیان، لە ئەنجامدا بە چەقۆ کوڕێکیانی کوشتووە و دایک و کوڕەکەی دیکەی بریندار کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە تۆمەتبارێک لەگەڵ دایکێک و دوو کوڕ بە ناوەکانی (ز. ش. ش) و (م. ی. م) (س. ی. م) بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە هەرسێکیانی بە چەقۆ زامدار کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی بریندار بووە یەکێک لە کوڕەکان
بە ناوی (س. ی. م) چەقۆ بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە دەستیان
بە ڵێکۆڵینەوە کردووە و توانییان تۆمەتبارەکە
لە رانیەوە بهێننەوە شاری هەولێر و دەستگیری بکەن.
دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تۆمەتبارەکەش
بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە ٤١٣ لە یاسای سزادان راگیراوە.